کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی دووچاری سێیەم شكستی لەسەریەك هات

.

11:21 AM - 19/01/2020

 لەلایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی بیستەمی كاڵچۆ   یانەی فیۆرەنتینا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ناپۆلی بۆوە   هەر لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی ناپۆلی هاوشێوەی یارییەكانی رابردووی خولەكە ئاستێكی خراپیان پێشكەش كرد   هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 26 دا فریدریكۆ چێزا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆماركرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی فیۆرەنتینا ئاستێكی بەرز تریان پێشكەش كرد و لە دەقیقەی 74 یشدا دۆسان فال هۆڤیچ گۆڵی ددووەم و دڵنیایی یانەكەی تۆمار كرد   سەرەرای ئەوەی لە دوا دەقیقەكانی یاریەكەدا یاریزانانی یانەی میوان باشتر دەركەوتن   بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی سێیەمی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و یاریەكەش هەر بەو دوو گۆڵە لە بەرژەوەندی فیۆرەنتینا مایەوە   بەوەش یانەی ناپۆلی دووچاری سێیەم شكستی لەسەر یەك و هەشتەم بۆوە لە ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە