کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهێزترین یاریی كۆتایی بەهەفتەی 23ی پریمەرلیگ دێت

.

11:19 AM - 19/01/2020

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 23ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا كۆتایی دێت و دوا یاریش بەهێزترینی ئەو هەفتەیە دەبێت، سەرەتاش سەعات 5ی ئێواری ئەمڕۆ یانەی بێرنلی لەنێو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لیستەر سیتی دەبێتەوە، بێرنلی هەوڵدەدات جارێكی تر بگەرێتەوە سەر ئەنجامە باش و بردنەوەكانی بەتایبەت كە لەنێو یاریگای خۆی یاریی دەكات و لەچوار یاریی رابردوو دووچاری شكست هاتووە، بەهەمان شێوە ئامانجی قەرەبووكردنەوەی شكستی هەفتەی پێشووە كە بەهۆیەوە پلەی دووەمی لەدەستدا كە ئێستا بە 45 پلەی سێیەمی گرتووە، بەبەهێزترین و یاریی لوتكەش كۆتایی بەهەفتە 23 دێت، كاتێك یانەی لیڤەرپوڵی پێشەنگی ریزبەندی بە 61 خاڵ لەیاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەكات ،لیڤەرپوڵ تاكە یانەی ئەم وەرزە دووچاری هیچ شكستێك نەبووەتەوە،بۆیە ئامانجی سێ خاڵی یارییەكە تا پێگەی خۆی لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتر بكات، بەتایبەت خاوەن 12 بردنەوەی لەسەریەكەو  بەهێزترین هێڵی بەرگری خولەكەشی هەیە، لەبەرامبەردا یانەی مانچستەر یونایتد لەم وەرزە بارودۆخی وەك پێویست نییەو 34 خاڵ لە 9 بردنەوەو 7 یەكسانبوو پلەی پێنجەمی گرتووەو لەشەش یارییش دووچاری شكست بووە، لە 10 یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانەدا، شەش یاریی بەیەكسانبوون كۆتاییهاتوەو یانەی لیڤەرپوڵ لە سێ یاریدا براوەبووە، مانچستەر یونایتدیش خاوەن یەك بردەوەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە