کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆمپیۆ لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبیدا كۆدەبێتەوە

.

11:06 AM - 19/01/2020

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی كۆنگرەی بەرلین بۆ تاوتوێكردنی دۆخی لیبیا لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپاو  وڵاتانی عەرەبیدا كۆدەبێتەوە.
وەزارەتەكە روونیشیكردۆتەوە بەپێی خشتەی كارەكان پۆمپیۆ لەگەڵ جۆزێف بۆرێل نوێنەری باڵای سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسردا كۆدەبێتەوە , هەروەك بڕیاریشە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئەڵمانیا و ئیماراتدا كۆببێتەوە بەڵام لەخشتەی كارەكانی پۆمپیۆدا ئاماژە بە كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی روسیدا نەكراوە.
بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی سیاسی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاگربەستِ و رێگرتن لە دەستوەردانی دەرەكی لەكاروبارەكانی لیبیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا  كۆنگرەیەك لە بارەی دۆخی لیبیاوە رێكدەخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە