کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامە

.

11:04 AM - 19/01/2020

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی عیراق بەردەوامن و لەو چوارچێوەیشەدا لە شاری نەجەف خۆپیشاندەران، بارەگای كەتائیبی حزبوڵای عیراقیان بە تەواوی سوتاند، كە دەكەوێتە نزیك پردی ئیسكان. هەروەها سەدان خۆپیشاندەری تری دەروازەی سەرەكی فڕۆكەخانەی شارەكەیان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەكان سوتاند ، بەشێكی تر لە خۆپیشاندەران دەرگای ژمارەیەكی زۆری فەرمانگە حكومییەكانیان داخست، تا رێگری لە دەوامی فەرمانبەران بكەن . هاوكات لە بەغدا و چەند شارێكی تریش خۆپیشاندەران هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی توند و فراوانتركردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان دەكەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا گرژی دروستبووە و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەهۆی سوتاندنی تایە گۆڕەپانەكە بەرووی هاتوچۆدا داخراوە ، هێزە ئەمنییەكانیش لە رێگەی گازی فرمێسك رێژەوە هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە