کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شازادەیەكی سعودی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق كارەساتی زیاتر دروست دەكات

.

11:02 AM - 19/01/2020

توركی فەیسەڵ شازادە و سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودییە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (سی ئێن بی ئێس)ی ئەمریكی باسی لە كاریگەری و لێكەوتەكانی كشانەوەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لەعیراق كرد و رایگەیاند ئەگەر ئەمریكا هێزەكانی لە عیراق بكشێنێتەوە دۆخی عیراق لەوەی ئێستا هەیە ئاڵۆزتر دەبێت و خوێنی زیاتر دەڕژێت و گرووپە تیرۆریستییەكانی وەك قاعیدە و داعش دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە ، راشیگەیاندووە ئەفغانستان نمونەیەكی زیندووە بینرا دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ئەو وڵاتە چێ بەسەرهات.
ئەو شازادە سعودییە رەخنە لە سیاسەتەكانی تاران گرتووە و رایگەیاندووە  سەركردەكانی ئێران پرۆژەیەكیان هەیە بۆ ئەوەی لە سەرتاسەری جیهاندا نوێنەرایەتیی هەموو ئیسلام بكەن ،  بەوتەی توركی فەیسەڵ ئێران بۆ بەردەوامبوون لەسەر پرۆژەكەی گرووپە نزیكەكانی لە وڵاتانی عەرەبی بەكاردەهێنێت لەوانە حیزبوڵا لە لوبنان و حوسییەكان لە یەمەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە