کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرشێكی موشەكی بۆ سەر هێزەكانی حكومەتی یەمەن دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

.

11:01 AM - 19/01/2020

 لە هێرشێكی موشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەواندا بۆ سەر هێزەكانی حكومەتی یەمەن بە سەرۆكایەتی عەبد رەبە مەنسور هادی لە پارێزگای مەئرەبی رۆژهەڵاتی یەمەن زیاتر لە 30 سەرباز كوژراون و نزیكەی 50 سەربازی تریش برینداربوون.
لەو بارەوە سەرچاوەیەكی سەربازی ئاماژەی بەوەكردووە هێرشەكە لەكاتی نوێژی ئێوارەدا بووە و كراوەتە سەر مزگەوتی سەربازگەیەكی هێزەكانی حكومەتی یەمەنی هاوپەیمانی سعودیە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەهۆی هێرشەكەوە دەیان سەرباز كوژران و بریندار بوون و زۆرینەیان سەر بەهێزەكانی پاسەوانی سەرۆكایەتی بوون كە بڕیاربووە لەو سەربازگەیەوە رەوانەی شاری عەدەنی پایتەختی كاتی حكومەتەكەی عەبد رەببە بكرێن.
چەند سەعاتێك بەر لە هێرشەكە وتەبێژی سەربازی حوسیەكان هەڕەشەی گرتنە بەری ڕێوشوێنی توندی لە هێزەكانی حكومەتی یەمەن كرد بەڵام تا ئێستا بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتۆتە ئەستۆی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە