کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بەفربارینەوە لە میهر ئابادی تاران سەرجەم خوێندنگاكانی ئەو شارە داخراون

.

11:00 AM - 19/01/2020

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینەی كە تارانی پایتەختی ئێران و زۆربەی شارەكانی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە ، دەزگای كەشناسی تاران راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە بەهۆی بوونی تەمێكی زۆر و رێژەیەكی زۆر لە بارینی بەفر ، پڕۆسەی خوێندن لەتاران ڕاگیرا و سەرجەم خوێندنگاكان داخران.
هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی میهرئابادی تاران رایگەیاندووە بەهۆی بەفربارین و تەمومژەوە گەشتە ئاسمانییەكانی ئەو فڕۆكەخانەیە ڕاگیراوە و لە ئەگەری باش بوونی كەشوهەوادا راستەوخۆ دەست بە گەشتەكانی دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە