کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ دۆخی عیراقیان تاووتوێكرد

.

11:27 PM - 18/01/2020

د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرسی مانەوەی هێزە بیانییەكانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تاووتوێ كرد ، لەو بارەیەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە توێتێكدا نووسیویەتی  لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق گفتوگۆی كردووە دەربارەی رۆڵی گرنگ و بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژی داعشدا ، پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕوو ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عیراق و چارەسەری كێشەكان بۆ سەرۆك كۆماری عیراق دووپاتكردۆتەوە ، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەنگی پەرلەمانتارانی شیعە داوای لە حكومەت كرد هێزە بیانییەكان لە ناو خاكی عیراق دەربكات، بەڵام كورد و سوننە كە بەشداری دانیشتنەكەی نوێنەران نەكرد، پشتیوانی ئەو داواكارییە ناكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە