کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زوبێر عوسمان پيرۆزبایی لە ستافی پی یوكەی میدیا دەكات

.

09:24 PM - 18/01/2020

هه‌ڤاڵان/ سه‌رنوسه‌ر و سه‌رجه‌مكادیر و کارمه‌ندانی  (پیوکه‌ی میدیا)

بابه‌ت / بروسکه‌ی پیرۆزی
سڵاوی کارو خه‌بات...

بە بۆنەی یادی ١٧ ساڵەی دامەزراندنی سایتی پیوکەی میدیاوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم کادیر و کارمەندانتان دەکەم.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین کەناڵی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە، لەگەڵ پێشکەوتنی ئامرازەکانی راگەیاندن و کاریگەری سەردەمی بەجیهانیبوون و رۆڵ و کاریگەری سۆشیاڵ میدیا، دامەزراندنی پیوکەی میدیا پێویستیەکی سەردەمیانە بوو، ماڵپەری پیوکەی میدیا لەماوەی ١٧ ساڵی تەمەنیدا ، پەیام و سیاسەتی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەواڵ و زانیاریی لەسەر کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان لەسەرجەم بوارەکاندا بە پەیڕەویکردنی یاسا و ئیتیکی رۆژنامەوانی بڵاو کردوەتەوە و سەرچاوەی زانیاریی بووە بۆ خوێنەران و کەناڵەکانی راگەیاندن، هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن لە کاروانی رۆژنامەوانی کوردی و سۆشیال میدیادا.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم .

زوبێر عوسمان
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی(ی.ن.ک)

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە