کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبونەوەكانی هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی بەردەوامە

.

06:29 PM - 18/01/2020



ئەمرۆ جارێكی تر لیژنەی راسپێردراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی كۆبۆوەو و كۆبونەوەكانی ئەو لیژنەیە بەردەوامی هەیە.
چەتۆ ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی ی.ن.ك و جێگری سەرۆكی لیژنەی هەمواری پەیرەوی ناوخۆی ی.ن.ك رایگەیاند: دوای ئەوەی لەیەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بریاردرا بەدروستكردنی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ، كۆبونەوەكانی ئەو لیژنەیە بەردەوامە و تائێستا سێ كۆبونەوەی لەشاری سلێمانی ئەنجام داوە، ووتیشی لە سەدا 45ی كارەكان كۆتایی هاتووە، ئەوەشی راگەیاند: پەیرەوی ناوخۆ بەشێوەیەك ئامادە كراوە كە لەگەڵ هەلومەرج و گۆرانكارییەكانی رۆژگادا بگونجێت.

8WaCVN8IISU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە