کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە شاری كەركوك كۆِرێك سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێكخرا

.

06:25 PM - 18/01/2020


بە ئامادەبونی ڕۆشنبیران و رۆژنامەنوسان لە شاری كەركوك ناوەندی سیكولار كۆڕێكی بۆ هەر یەكە لە ستران عەبدوڵا و نزار عەبدوڵا و سەردار عەبدوڵا ڕێك خست و تێیدا بارودۆخی عیراق و گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و خۆپیشاندانەكانی عیراق و داواكاری خۆپیشاندەران تاوتوێكران ، هەر لەو كۆڕەدا لێكەوتەكانی ئەگەری دروستبوونی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە شیكرایەوە، هاوكات ئەگەری سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش و دەستپێكردنەوەی چالاكییەكانیان تەوەرێكی تری كۆڕەكەبوو.

ZXLpeSp39Wk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە