کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیران قەرزەكانی عیراق ئاشكرا دەكات

.

05:49 PM - 18/01/2020



(مەزهەر محەمەد ساڵح) راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، قەبارەی قەرزە ناوخۆیی‌و دەرەكیەكان ئاشكرا دەكات‌و دەڵێت، بڕی قەرزە دەرەكیەكانی سەر عیراق كەمترە لە 30 ملیار دۆلار.

وتیشی، قەرزی دەرەكی بۆ قۆناغی پێش ساڵی 1990 دەگاتە 128 ملیار دۆلار، بەڵام لەسەدا 80ی ئەو قەرزانە بەپێی ڕێككەوتنی یانەی پاریس سڕدراوەتەوە، هەروەها 41 بۆ 42 ملیار دۆلاری تریش هەیە كە پەیوەندییان بە وڵاتانی كەنداوەوە هەیە‌و پێش ساڵی 1990 لە دەرەوەی ڕێككەوتنی یانەی پاریس بە عیراق دراون، كە پێدەچێت بەپێی ئەو رێككەوتنە چارەسەر بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پاشماوەی ئەو قەرزەی لە ڕێككەوتنی یانەی پاریس دەمێنێتەوە، كەمترە لە 9 ملیار دۆلار، هەندێك قەرزی تریش هەن كە بەهۆی جەنگی دژی داعش لەسەر عیراق كەڵەكە بوون، كە بە نزیكەی 13 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، بەوپێیەش پاشماوەی پارەی ئەو وڵاتانەی لەنێو ڕێككەوتنی پاریس‌و دەرەوەن لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان‌و لایەنەكانی تر  بەنزیكەی 28 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، ئەو قەرزانەش لەساڵی 2020 تا 2028 هەریەكە‌و بەپێی شایستەی خۆی بە وەجبە دەدرێنەوە.

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران ئەوەشی ڕوونكردەوە، كە قەرزی ناوخۆی عیراق بە نزیكەی 42 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كە لە بانكی ناوەندی‌و بانكەكانی ڕافیدەین‌و ڕەشید‌و بانكی بازرگانی عیراقی وەرگیراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە