کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی ئەحمەد زاگە دەكات

.

05:46 PM - 18/01/2020



بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە١٨/١/٢٠٢٠ هەواڵی كۆچی  لە ناكاوی هەڤاڵ ئەحمەد زاگە پێشمەرگەی دێرین و لێپرسراوی كۆمیتەی گوێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستانم بیست ، ئەم هەواڵە لە ناخەوە تاساندمی چونكە هەڤاڵ ئەحمەد زاگە جگە لەوەی پێشمەرگەیەكی دێرین و ئازای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو هاوكات كەسایەتییەكی دیاری دەشتی شەمامك و كەندێناوە بوو، خاوەن پێگە و ڕۆڵێكی بەرچاوبوو لە پاراستنی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزی نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكە ، جێگەی متمانە و ڕێز و خۆشەویستی كۆمەڵانی خەڵك بوو چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی گەورەی لە ناوچەكەدا چارەسەركردووە هەمیشە هەوێنی تەبایی و ئاشتی و ئارامی بووە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی ناوچەكە .

كادیرێكی بەتوانا و لێهاتوو بوو بەو پەڕی دڵسۆزی و وەفادارییەوە كارەكانی جێبەجێ دەكرد ، لەسەروبەندی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ ناوچەی گوێڕ و دەوروبەری هەڤاڵ ئەحمەد زاگە خۆی و هەڤالانی لە كۆمیتەی گوێڕ بە پشتیوانی ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خەڵكی ناوچەكە ڕۆڵێكی بەرچاویان بینی لە پاراستنی ناوچەكە و شكستپێهێنانی تیرۆرستانی داعش لە داگیركردنی ناحیەی گوێڕ و  دەوروبەری ، كۆچی دوایی هەڤاڵ ئەحمەد زاگە كەلێنێكێ گەورە لە ناوچەكە لە ڕووی حزبی و كۆمەڵایەتییەوە دروست دەكات ، هاوكات هەموو لایەكمان غەمبار و دڵگرانین بە كۆچی دوایی ئەو پیاوە تێكۆشەرە
لە خوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی شادبكات و ئارامی بخاتە دڵی خزم. و دۆست و هەڤالانی كۆچكردوو
‎سەعدی ئەحمەد پیرە
‎ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە