کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ململانێی سیاسی ناردنی بودجەی 2020ی بۆ پەرلەمانی عیراق دواخستووە

.

04:45 PM - 18/01/2020


(شیروان میرزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان وتی، بەهۆی ململانێی سیاسیەوە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمانی عیراق دواكەوتووە، چونكە پێش ئەوەی سەرۆك وەزیران دەستلەكار بكێشێتەوە‌و حكومەت ببێتە كاربەڕێكەر، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەندكردبوو.
وتیشی، نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان لەلایەن (عادل عەبدولمەهدی)ەوە هەڵوێستێكی سیاسی بوو، چونكە ئەگەر پڕۆژەیاساكەش ڕەوانەی پەرلەمان بكرایە، لەلایەن هەندێك لایەنەوە ڕەتدەكرایەوە‌و پڕۆژەكە ڕەوانەی حكومەت دەكرایەوە.

dpa-C8I4isQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە