کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوشتارگەی نوێی سلێمانی لە ساڵێكدا 371 هەزار سەر ئاژەڵی سەربڕیووە

.

04:43 PM - 18/01/2020


كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكیەكانی بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردەوە‌و لەماوەی ئەو ساڵەدا زیاتر لە 371 سەر ئاژەڵی بچووك‌و گەورە سەربڕاون‌و لاشەی 2 هەزار‌و 125 سەر ئاژەڵیش سوتێندراون.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كوشتارگەی نوێی سلێمانی بۆ گەلی كوردستانی ناردوە، لەساڵی رابردوودا 332 هەزار‌و 401 سەر ئاژەڵی بچووك، 39 هەزار‌و 72 سەر ئاژەڵی گەورە (ڕەشەوڵاخ)، 63 سەر حوشتر‌و  37 سەر ئاسك كوشتاری بۆ كراوە‌و ڕێوشوێنی تەندروستی‌و قۆناغەكانی پشكنینی تێپەڕاندوەو ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە.
لەو ژمارەیەش كە كوشتاری بۆ كراوە 2 هەزار‌و 16 لاشەی ئاژەڵی بچووك‌و 109 لاشەی ڕەشەوڵاخ لەڕووی تەندروستی‌و بەهای خۆراكیەوە شیاونەبوون بۆ بەكارهێنان، لەبەرئەوە ڕەتكراونەتەوەو سوتێنراون كە زیاتر بووە لە 90 تۆن گۆشت، هەروەها 32 هەزار‌و 753 ئۆرگانی لەشی ئاژەڵ ڕەتكراوەتەوەو سوتێنراوە.
كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە، ستافی پزیشكی لەماوەی ساڵی رابردوودا ٥ توێژینەوەی زانستیان لەسەر نەخۆشیە هاوبەشەكانی نێوان ئاژەڵ‌و مرۆڤ كردوە كە لەڕێگەی گۆشتەوە دەگوێزرێتەوەو لە كوشتارگە دەستنیشان كراون.
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە