کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا سزای ئەو كۆمپانیا چینیانە دەدات كە نەوت لە ئێران دەكڕن

.

04:41 PM - 18/01/2020


(مایك پۆمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، سزا بەسەر ئەو كۆمپانیا چینیانەدا دەسەپێنین كە نەوت لە ئێران دەكڕن.


(پۆمپیۆ) ئاماژەی بەوەشكرد، كڕینی نەوتی ئێران لەلایەن كۆمپانیاكانی چینەوە، پێشێلكردنی سزاكانی ئەمریكا‌و سزایان لەسەردا دەسەپێنن، هەروەك پێشتریش سزایان بەسەر چەندین كۆمپانیادا سەپاندوە كە نەوتیان لە ئێران كڕیووە.
هەفتەی رابردووش (ستیڤن منوچن) وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندبوو، لەگەڵ چین لە گفتوگۆدان‌و هانی ئەو وڵاتە دەدەن كە نەوتی ئێران نەكڕێت‌و سزاكانی ئەمریكا پێشێل نەكات.


بەگوێرەی ئامارەكانی گومرگی چین، پەكین لەمانگەكانی كۆتایی ساڵی 2019دا رۆژانە زیاتر لە 250 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێران كڕیووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمریكا قورسترین سزای بەسەر ئێراندا سەپاندوە‌و دەیەوێت ئاستی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیەنێتە سفر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە