کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیانەكانی پچڕانی ئینتەرنێت لە 2019دا دەیان ملیار دۆلار بووە

.

04:39 PM - 18/01/2020


پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لەساڵی 2019دا زیانی دەیان ملیار دۆلاری بە وڵاتانی جیهان گەیاندوە‌و زۆرترین زیانیش بەر ئەمریكا كەوتووە كە بۆ یەك رۆژ زیاتر بووە لە 7 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، لەساڵی 2019دا بەتێكڕا 122 جار پچڕانی سەرتاسەری ئینتەرنێت ڕوویداوە، كە بەهۆیەوە 18 هەزار‌و 225 سەعات خەڵكی لە ئینتەرنێت بێبەش بوون، هەروەك پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2020دا پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت زیاتر ڕووبدات‌و زیانەكانیشی زیاتربێت.

بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی (ستاتیستا)ی ئەمریكی، زیانە ئابووریەكانی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت رۆژانە دەیان ملیار دۆلار بووە، بۆ نمونە لە ئەمریكا زیانی رۆژانەی پچڕانی ئینتەرنێت گەیشتۆتە 7 ملیار‌و 290 ملیۆن دۆلار، لەدوای ئەویش چین زۆرترین زیانی بەركەوتووە، كە بۆ هەر رۆژێك 5 ملیار‌و 880 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها زیانە ئابوورییەكانی پچڕانی ئینتەرنێت لە بەریتانیا رۆژانە 2 ملیار‌و 260 ملیۆن دۆلار بووە‌و لە روسیاش 310 ملیۆن دۆلار‌و لە ئێرانیش 6 ملیۆن دۆلار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە