کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا:لەكاتی خستنەخوارەوەی فرۆكە ئۆكرانییەكە 6 فڕ‌وكەی ئێف35ی ئەمریكا لە ئاسمانی ئێران بووە

.

04:21 PM - 18/01/2020



روسیا سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی فرۆكە ئۆكرانییەكە چەند زانیارییەكی نوێی ئاشكراكرد، لەوبارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد ئەوكاتەی ئێران بە مووشەك فڕۆكە ئۆكرانییەكەی خستووەتە خوارەوە شەش فڕ‌ۆكەی ئێف 35ی جەنگیی ئەمریكا لە سنووری ناوچەكەدا بوون و ئەمەش بەرپرسانی ئێرانی ترساندووە و پێیان وابووە ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئێران، راشیگەیاند خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە هەڵەیەكی مرۆیی بووە و هیچ مەبەستێكی تێدا نەبووە.

رۆژی چوارشەممە 8ی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ ئەمساڵ فڕۆكەیەكی ئۆكرانی بە 176 سەرنشینەوە لە خاكی ئێران كەوتەخوارەوە و تەواوی سەرنشینەكانی گیانیان لە دەستداو دوای تێپەڕبوونی 48 سەعات حكومەتی ئێران دانی بەوەدا نا كە فڕۆكەكە بە موشەكێكی سوپای پاسداران خراوەتە خوارەوە، بەڵام خستنەخوارەوەكە بە ئەنقەست نەبووە و بە هەڵە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە