کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك كۆماری عێراق تاوتوێی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن

.

04:18 PM - 18/01/2020



سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە چاوی بەسەرۆك كۆماری عێراق بكەوێت و پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەگەڵدا باس بكات ، كەناڵی (سی بی ئێسی)ی ئەمریكا لە زاری  لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردۆتەوە، گفتوگۆكان لە بارەی ئامادەكردنی كارنامەی كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بەردەوامە كە بڕیارە لە میانی كۆڕبەندیی ئابووریی داڤوس لە سویسرا لە نێوان 21 بۆ 24ی ئەم مانگە رێك بخرێت، كەناڵەكە راشیگەیاندووە ئیدارەی كۆشكی سپی گەشبینە بە ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە و  گفتوگۆی نێوان هەردوو سەرۆك بە گرنگ وەسفدەكات.

دوای ئەوەی ئەمریكا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی كوشت پەرلەمانی عیراق بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكانی لە عیراق دەركرد و ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لێپرسراوانی ئەمریكای لێكەوتەوە و هەڕەشەی سەپاندنی سزایان بە سەر عیراقدا كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە