کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری پێشمەرگە داوای خەرجكردنی دوو جۆر دەرماڵە بۆ پێشمەرگە دەكات

.

01:33 PM - 18/01/2020

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات دەرماڵەی بڕوانامە‌و دەرماڵەی پایە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج بكرێت.
لەو نوسراوەدا كە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە داوا دەكات بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 21ی ساڵی 2008، دەرماڵەی پایە ‌و بڕوانامە بۆ گشت ئەفسەر‌و پلەدار‌و پێشمەرگەكانی وەزارەت خەرج بكرێت.
هەر لە نوسراوەكەدا، رێژەی دەرماڵەكان بەپێی مووچەی بنەڕەتی دیاریكراوە، بەجۆرێك دەرماڵەی بڕوانامە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا بەڕێژەی لەسەدا 100، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لەسەدا 75، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لەسەدا 45، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم لەسەدا 35، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی لەسەدا 25‌و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ناوەندی‌و بەرەو خوارەوە لەسەدا 15.
هەروەها دەرماڵەی پایە بۆ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی لەسەدا 25، بۆ بەرپرسی بەش لەسەدا 20‌و بۆ بەرپرسی هۆبەش لەسەدا 15ی مووچە بنەڕەتیەكەی بۆ خەرج بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە