کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرپرسانی لایپزیگ چاودێری لازارۆ دەكەن

.

01:16 PM - 18/01/2020

 بەرپرسانی یانەی لایپزیگ هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ڤالانتینۆ لازارۆی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەستپێكردووە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش لە ماوەی داهاتوودا بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەكە و بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە نەمساییە كۆدەبنەوە.
رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكردووە: لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی لایپزیگ پەیوەندی بە بەڕێوەبەری كارەكانی لازارۆ دەكەن.
رۆژنامەكان باسیان بەوەشكردووە:  لە ئێستادا بەرپرسانی پێشەنگی ریزبەندی بۆندس لیگا دەیەوێت زانیاری تەواو لەسەر بڕی مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە بزانێت كە لەلایەن ئینتەرەوە پێی دەدرێت، ئەویش تا لای خۆیانەوە بڕەكەی زیاتر بكەن و لە میركاتۆی زستانەدا بیبەنە ریزەكانیانەوە.
لە لایەكی تریشەوە رۆژنامەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە: لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە رایگەیاندووە بەهۆی بەشداری پێنەكردنی لە زۆربەی یارییەكانی یانەكەیدا لاوزارۆ لە لاریزەكانی ئینتەر خۆشحاڵ نییە و ئارەزووی ئەوەش دەكات جارێكی تر بگەڕێتەوە خولی یانەكانی ئەڵمانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە