کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ شاكیری ئیمزا بكات

.

01:15 PM - 18/01/2020

 بەرپرسانی یانەی رۆمای ئیتاڵی یاریزانێكی سویسریان كردۆتە ئامانج و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی زستانەدا بیبەنە ریزەكانیانەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانە ئیتاڵیە ئاشكرایكردووە: بەرپرسانی یانەی رۆما چاویان بڕیوەتە تواناكانی شیردان شاكیری هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و لە هەوڵێكی زۆیشدان لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەدا تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە: لە ماوەی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی رۆما چاودێری خۆیان دەنێرنە ئینگلتەرا تا بتوانن لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی رێدز گفتوگۆئەنجام بدەن.
لەلایەكی تریشەوە رۆژنامەكانی ئیتاڵیا باسیان لەوەكردووە: هەرچەندە شاكیری تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوڵ هەیە، بەڵام بەهۆی بەشداری پێ نەكردنی بە شێوەیەكی سەرەكی، پێشبینی دەكرێت بەرپرسانی یانەكەی لە میركاتۆی زستانەدا دەستبەرداری ببن، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە تەمەن 28 ساڵە لە رێی بەڕێوەبەری كارەكانیەوە بەرپرسانی لیڤەرپوڵی لەوە ئاگاداركردۆتەوە كە ئارەزووی ئەوە دەكات لە ماوەی داهاتوودا روو لە ریزی یانەیەكی تر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە