کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیڤەرتۆنی بەڕازیلی لەلایەن یانەیەكی ئینگلیزیەوە داواكراوە

.

01:13 PM - 18/01/2020

 بە مەبەستی بەهێزكردن و رێكخستنەوەی ریزەكانیان، بەرپرسانی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی بڕیاریانداوە لە نزیكترین كاتدا گرێبەست لەگەڵ ئیڤەرتۆن سۆسا سوارێسی هیًَرشبەری لاوی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی ئیمزا بكەن.
رۆژنامەكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە: بەرپرسانی ئیڤەرتۆن بە تواناكانی ئەو یاریزانە بەڕازیلیە سەرسامن و لە پلانی ئەوەشدان لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی دەستپێ بكەن، ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن لە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانەی ئەم وەرزە ئەو یاریزانە بهێننە یاریگای گۆدیسۆن پارك.
رۆژنامەكانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشداوە: سەرەرای ئەوەی ئەركی ئیڤەرتنۆ لە گواستنەوەی ناوبراو قوورس دەبێت بەوەی زیاتر لە یانەیەكی بەهێزی ئەوروپا ئارەزووی بەدەست پێهانانی تواناكانی دەدەن، بەڵام بەرپرسانی ئیڤەرتۆن لای خۆیانەوە ئامادەییان نیشانداوە بۆندێكی گرانبەها پێشكەشی یانەی گریمیۆ بكەن، هەر بۆیە پێدەچێت ئیدارەی یانە ئینگلیزیەكە لە گواستنەوەیدا سەركەوتوو بن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئیڤەرتۆن سۆسا سوارێسی تەمەن 23 ساڵ لە ماوەی رابردوودا توانیویەتی لەگەڵ یانەكەی و هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاستێكی زۆر بەرز و كەم وێنە پێشكەش بكات و سەرنجی بەشێك لە یانە ناودارەكانی ئەوروپا بەلای خۆیدا رابكێشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە