کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ بەرگریكارێكی فەڕەنسی كردۆتە ئامانج

.

01:10 PM - 18/01/2020

 یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەرهێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ لایڤین كۆرزاوای بەرگریكاری لای چەپی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئیمزا بكات و ناوبراویش لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەدا بهێنێتە پڕیمەرلیگ.
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشكرایكردووە: بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری كارەكانی كۆرزاواوە كردووە، تا لە ماوەی داهاتوودا ناوبراو روو لە ریزەكانیان بكات.
رۆژنامەی میرۆر ئاماژەی بەوەشكردووە: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی گەنەرز لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە زستانی ئەمساڵدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی پی ئێس جی ئەنجام دەدەن، ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بۆندی ئەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە