کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی هەوڵەكانی بۆ كڕینی سانچۆ چڕكردۆتەوە

.

01:09 PM - 18/01/2020

 بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەكانیان بۆ كڕینی گادۆن سانچۆی ئەستێرەی لاوی یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی چڕكردۆتەوە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بۆندێكی گرانبەها بۆ گواستنەوەی ناوبراو تەرخان بكەن.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن: بەرپرسانی چێڵسی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی سانچۆ گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی دۆرتمۆند دەست پێ بكەنەوە. باسیان لەوەشكردووە: لە ماوەی داهاتوودا بە تایبەتی لە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانە بەرپرسانی یانە لەندەنیەكە داوایەكی رەسمی و بۆندێكی گرانبەها دەخەنە بەردەستی ئیدارەی یانە ئەڵمانیەكە، ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە بگەنە رێكەوتنی سەرەتایی.
لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە: جگە لە یانەی چێڵسی چەند یانەیەكی تری بەهێزی ئەوروپا ئارەزوویەكی زۆر بۆ كڕینی گادۆن سانچۆی تەمەن 19 ساڵ دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە