کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەد نازناوی جامی یانەكانی قەتەڕی بەدەستهێنا

.

01:07 PM - 18/01/2020

ركابەرییەكانی جامی قەتەڕ كۆتاییان پێهات و لە دوا وێستگەی جامەكەشدا هەردوو یانەی دحێل و سەد رووبەرووی یەك بوونەوە.
هەر لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی سەد بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 5 یشدا تی هی نام توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی سەد لەسەر پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 21 یشدا بەغداد بونجاح گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی، هەر هەمان یاریزان لە دوا دەقیقەی گێمی یەكەمدا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد.
لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی سەد فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی دحێل و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 71 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەرژماركردن و ئەكرەم حەسەن عەفیفیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵێكی تر ببەخشێتە یانەكەی.
سەرەنجام یانەی سەد بە 4 گۆڵی بێ وەڵام یانەی دحێلی دووچاری شكست كرد و بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا نازناوی جامی یانەكانی قەتەڕی بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە