کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو هەفتەی بیستەمی كاڵچۆ دەستپێدەكات

.

01:04 PM - 18/01/2020

ئەمشەو بە ئەنجامدانی سێ یاری ركابەرییەكانی هەفتەی بیستەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەستپێدەكات و وا بڕیاریشە یاریەكانی ئەو هەفتەیە تا رۆژی دووشەممە درێژەیان هەبێت.
لەیەكەم یاری رۆژی شەممە سەعات 5 بەكاتی هەرێمی كوردستان یانەی لازیۆی سێیەمی ریزبەندی لە یاریگای ئۆلۆمپیكۆ میوانداری یانەی سامپدۆریا دەكات، لازیۆ ئارەزووی ئەوە دەكات درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی بدات و یانزەیەمین بردنەوەی لەسەر یەك تۆماربكات و ئەوەندەی تر خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی نزیكتر بكاتەوە كە لە ئێستادا بە جیاوازی 4 خاڵ لە ئینتەرمیلانی دووەم و 6 خاڵ لە یۆڤانتۆسی پێشەنگەوە دوورە.
لەلایەكی ترەوە و هەر لە درێژەی یارییەكانی ئەو هەفتەیە كەبە یاری لوتكە هەژمار دەكرێت یانەی ناپۆلی لەسەعات 10و45 دەقیقە میوانداری یانەی فیۆرەنتینا دەكات، ناپۆلی بە بارودۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەرێت و دوای دوورخستنەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتی و دەستنیشانكردنی گاتوسۆ وەك راهێنەر هێشتا ئەنجامەكانیان گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و لە 10یاری رابردوودا خاوەنی تەنها بردنەوەیەكن و بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ پلەی یانزەیەمی ریزبەندییان گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە