کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شایستە داراییەكانی گەنەڵ ئینێرجی دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار

.

12:16 PM - 18/01/2020

 لەر اگەیەنراوێكدا كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت و گازە لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە: سەرباری دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار  وەك شایستەی دارایی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە: ساڵی رابردوو بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستەی دارایی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا ئیمزا كراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن و تەئكیدیش لەوەكراوەتەوە وێڕای ئەوەی لەرابردوودا بۆ چەند مانگێك  وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان دوا كەوتووە، بەڵام دڵنیان لەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەشێوەیەكی رێك و پێك ئەو پارەیەوە وەردەگرن.
هاوكات كۆمپانیای ناوبراو پێشبینی ئەوەیكردووە لەمساڵدا رۆژانە بڕی 35 هەزارو 400 بەرمیل لە كێلگە نەوتیەكانی هەرێم بەرهەم بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە