کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداری دەدرێ لەمەترسیەكان لەسەر ئابووری جیهانی

.

09:07 PM - 17/01/2020

 پرۆگرامی ئاسۆی بارودۆخی ئابووری جیهانی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان ناسراو بە دەبلیۆ ئی ئێس جی بۆ ئەمساڵ راپۆرتی خۆی لەبارەی پێشبینیەكان لەبارەی گەشەی ئابووری و مەترسیەكان بڵاوكردەوە.
لەراپۆرتەكەدا ئاماژەبەوەكراوە لەكاتێكدا بەم دواییە ئابووری جیهان رووبەڕووی پاشەكشێ بۆوە بەهۆی ململانێی بازرگانی و سیاسی درێژخایەن،پێشبینی دەكرێت چالاكی ئابووری ئەمساڵ زیادبوونێكی كەم بەخۆیەوە ببینێت و هۆشداری دەدرێت لەوەی هێشتا مەترسیە ئابوورییەكان ماون.
لەكاتی بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكە لەشاری نیویۆرك ئەلیوت هاریس یاریدەدەری سكرتێری نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ گەشەكردنی ئابووری ووتی: گەشەكردنی ئابووری گەیشتۆتە كەمترین ئاستی لەماوەی دەیەی رابردوو و تائێستا جیهان رووبەڕووی كۆمەلێك مەترسی و ئاستەنگی دەبێتەوە لەوانە ململانێی بازرگانی و مەترسیەكانی كەشوهەوا و تێكچوونی زیاتری باری ئابووری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە