کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێكاری لەناوچە ئازادكراوەكانی عیراق 40%ی تێپەڕاندووە

.

04:45 PM - 17/01/2020

 پەرلەمانتارێكی عیراق ئاشكرایدەكات، تێكڕای بێكاری لە ناوچە ئازادكراوەكانی عیراق لەسەدا 40ی تێپەڕاندوە‌و داواكارە حكومەت چارەسەری خێرا بۆ ئەو پرسە بكات.
(غیدا كەمبش) پەرلەمانتاری عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە: یەكێك لەو ئاستەنگانەی كە رووبەڕووی ناوچە ئازادكراوەكانی دەستی داعش بۆتەوە، ئەوەیە رێژەی بێكاری تێیاندا زۆر بەرزە و لەسەدا 40ی تێپەڕاندووە، ئەوەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ خراپی دۆخی ئابووری لەو ناوچانەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پێویستە حكومەت لەرێگەی بەرنامەیەكی تۆكمەوە كار بۆ چاككردنی ئەو دۆخە بكات ‌و هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بدۆزێتەوە.
هاوكات دەزگای ئاماری ناوەندی عیراق لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە، رێژەی بێكاری لەناوچە شارنشینەكانی عیراقدا لەسەدا 14یەو لە ناوچە گوندنیشنەكانیش لەسەدا 13 پۆینت هەشتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە