کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان سەفەر(سەردان)ی ووڵاتی ئێران دەکەن

.

08:18 PM - 16/01/2020

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیانەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان سەفەر(سەردان)ی ووڵاتی ئێران دەکەن.
لە پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان(حسین احمد قادر)بە مەبەستی کارئاسانی لە ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان توانرا  لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان ڕاستەوخۆ گەشتیاران کارتی(رخصە
تجوال السیارات) وەربگرن.
مەرجەکان:
1- ساڵانە(سنویە) ی ئۆتۆمبیل بەناوی ئەو هاوڵاتیەوە بێت کە شۆفێرە و سەفەر دەکات.
2- پێویستە ساڵانە(سنویە) بە سەر نەچوو بێت.
3- فەرمانبەرێکی حکومی کەفالەتی بۆ بکات لە هەر دادگایەک بێت لە کوردستان.
پێویستیەکان:
1- ساڵانە(سنویە) ی ئۆتۆمبیل... وێنەیەک
2- پێناسی باری شارستانی........... وێنەیەک
3- پاسپۆرت................................... وێنەیەک

لە بەرواری ٢٠/٠١/٢٠٢٠ جێ بە جێ  دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە