کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەكێتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ لە کۆبوونەوەدایە

.

01:52 PM - 16/01/2020

لیژنەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەكێتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ لە کۆبوونەوەدایە ئەمڕۆ 16-1-2020، لە هۆڵی خاک لەشاری سلێمانی، لیژنەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەموار و پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ کۆبونەوەی دووەمی ئەنجامدا. دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی (ی.ن.ک) یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا، لەمیانەی كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا لیژنەیەكی تایبەتمەند دروست بكرێت، بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی (ی.ن.ك) تاوەکو لە 10 رۆژدا لیژنەكە كارەكانی تەواو بكات و رەوانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی (ی.ن.ك) بكرێت بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ و دواجار پەسەند كردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە