کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی باس لەگرنگی رۆناڵدۆ دەكات لەلالیگا

.

10:15 AM - 16/01/2020

 پێدەچێت لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و كاپتن و ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنە هەست بەو بۆشاییە بكات كە بەهۆی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ ئیتاڵیا دروست بووە   لەدوای ئەو ململانێ سەخت و بەهێزەی نێوان ئەو دوو یاریزانە كە 9 وەرز بەردەوام بوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەهاوینی ساڵی 2018 ریزەكانی ریاڵ مەدریدی بەجێ هێشت وز ڕوی كردە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی   لای خۆیەوە لیۆنێل میسی دانی بەوەدا نا كە رۆناڵدۆ بەهایەكی گەورەی هەبووە كاتێك یاریزانی ریاڵ مەدرید بوو و كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر ركابەریەكان لە لالیگا   لەلێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی دازنی ئەمریكی میسی وتی: كاتێك رۆناڵدۆ لەریاڵ مەدرید بوو یاریەكان زۆر ناوازەترە و باشتر بوو   باسی لەوەشكرد: یاریەكانمان لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید هەمیشە زۆر نایابە بەڵام بەبونی كریستیانۆ كارەكە زۆر جیاواز تربوو   رونیكردەوە: بەبونی رۆناڵدۆ روبەروبونەوەی ریاڵ مەدرید بەهێزتر و زۆر قورستر بوو بەڵام لەئێستادا ئەوانە بوون بەڕابردوو   جێی باسە ئەو ماوەیەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لەریزەكانی ریاڵ مەدرید یاری دەكرد ركابەریەكەی لەگەڵ لیۆنیڵ میسی لەسەر سەرجەم نازناوە تاكیەكان زۆر قورس و بەهێز بوو كە ئێستا ئەو دوو یاریزانە خاوەنی 11 تۆپی ئاڵتونین وەك باشترین یاریزان لەجیهان كە میسی 6 خەڵات و رۆناڵدۆ 5 خەڵاتی هەیە ئەمە جگە لەخەڵاتەكانی تر كە ئەستەمە لەداهاتودا شوێنی ئەو دوو ئەستێرەیە پڕ بكرێتەوە لەجیهانی تۆپی پێ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە