کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بەبێ 5 یاریزانی ئاست بەرز مەشقەكانی دەستپێكردەوە

.

02:42 PM - 15/01/2020

دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانەكانی دەستپێكردووە و پێنج یاریزانی ئاست بەرز و بەتواناش بەشدار نەبوون.
زێدانی راهێنەر ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكی گرنگی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستپێكرد كە بریارە لەمیانی یارییەكی هەفتەی 20ی خولەكە رووبەڕووی یانەی سیڤیلیە ببەنەوە و یاریەكەش لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەرێوەدەچێت.
ئامادەكارییەكانی ریاڵ لەیاریگای سیوداد بووە و پێنج یاریزانی سەرەكی و ئاست بەرز و بەتواناش بەشدار نەبوون كەپێكانیان هەیە، یاریزانەكانیش سێرجیۆ رامۆس و لۆكا یوڤیچ و ماركۆ ئەسینسیۆ و ئیدین هازارد و كەریم بنزیمەن، هەرچەندە رامۆس و یوڤیچ لەهۆڵی تایبەت بۆ ماوەیەكی كەم مەشق و راهێنانیان بەشێوەیەكی تاكە كەسی كردووە،  بەڵام ئەگەری نییە بتوانن لەو یارییە بەشدار بن، جێگەی باسە یانەی ریاڵ مەدرید بەجیاوازی گۆڵ و بە 40 پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە