کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆبایلی زیرەك كاریگەری لەسەر تەندروستی مێشك دەبێت

.

06:09 PM - 28/12/2019

هەرچەندە مۆبایلی زیرەك گۆڕانكارییەكانی گەورەی لەژیانی هاوڵاتیان بەگشتی دروستكردووە، بەڵام ئەو تەكنەلۆژیاییە خاڵی نیە لەكەموكورتی و دروستكردنی كاریگەری لەسەر سەلامەتی مێشك و دەروونی.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كەلەلایەن دەستەی سی ئێم ئاڕی تایبەتمەند لە لێكۆڵینەوە و راوێژكاری تەكنەلۆژیا ئەنجام دراوە دەركەوتووە مۆبایلی زیرەك كاریگەری لەسەر تەندروستی مێشك و دەروونی مرۆڤ دەبێت.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە زیاتر لە 50%ی هاوڵاتیانی هیندستان ئاماژەیان بەوەكردووە: ئالوودەبوونیان بۆ مۆبایلی زیرەك زۆر پەرەیسەندووە بەشێوەیەك ناتوانن بەبێ ئەوە بژین و رێژەی لە 73%ی بەشداربوون مۆبایلی زیرەك كاریگەری لەسەر تەندروستی مێشك و دەروونیان دروستكردووە و یەك لەسەر چواری بەشداربووان تووشی تێكچوونی تەندروستی بوون بەهۆی بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك وەك كەمبوونەوەی بینایی و سەرئێشە و هەستكردن بەهیلاكی.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە لە 80%ی بەشداربووان پێش ئەوەی بخەون دواین كار كە دەیكەن تەماشاكردنی مۆبایل بووە و لە 74%ی بەشداربووان یەكەم كاری بەیانیان لەدوای لەخەوهەستان تەماشاكردنی مۆبایلەكانیان بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە