کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەئكید لە مەشقی هاوچەرخانەی هێزی پێشمەرگە كرایەوە

.

08:41 PM - 18/12/2019


ئەمڕۆ چوار شەممەبەرواری ۲٠۱۹/۱۲/۱۸ لەبارەگای فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەئامادەبوونی (ئاسۆ مامەند،ومەحمود سەنگاوی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،شۆڕش ئیسماعیل) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان،( مستەفا چاوڕەش) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان ولێپرسراوی هێزەكانی ۷٠ و (لاهور شێخ جەنگی) لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان، كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ فەرماندە وئەفسەرانی فەرماندەیی گشتی بەڕێوەچو، لەوكۆبونەوەیەدا باس لەگرنگیی ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە وگرنگیدان بەمەشقەكانیان كرا، هەر لەوكۆبونەوەیەدا ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر ئەوەی دەبێت بەهەموو شێوەیەك ئەم هێزە مەشقی هاوچەرخ وپێداویستی سەردەمیانەی هەبێت بۆهەموو ئەگەرێكی نەخوازراو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە