کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وەڵامی لێدوانەكەی ئەردۆگانی دایەوە

.

01:24 PM - 16/12/2019

 وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن وەڵامی لێدوانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیای دایەوە سەبارەت بەداخستنی بنكەی ئاسمانی ئینچەرلیك و كۆرجیك بەڕووی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رایگەیاندووە بوونی هێزەكانیان لەو دوو بنكەیە بەهەماهەنگیە لەگەڵ حكومەتی توركیا و بۆ پارێزگاریكردنە لەبەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات لەچوارچێوەی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆدا ، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە پابەند دەبن بەپاراستنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ رێگری لەتێكچوونی ئەو پەیوەندییانە.
حكومەت و كۆنگرێسی ئەمریكا سەرقاڵی داڕشتنی پرۆژە یاسایەكن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400 لەروسیا ، لەچەند رۆژی رابردووشدا سەرۆك كۆماری توركیا هۆشداریدا لەئەگەری سەپاندنی سزای لەو شێوەیە بەسەر وڵاتەكەی ، هەردوو بنكە ئاسمانیەكە بەرووی هێزەكانی ئەمریكا دادەخەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە