کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نامۆترین داری كریسمس لە فرۆكەخانەیەكی لیتوانیا نمایشكرا

.

01:23 PM - 16/12/2019

فرۆكەخانەی فیلنیۆس لە پایتەختی لیتوانیا سەیرترین و مەترسیدارترین درەختی كریسمسی بۆ ئەمساڵ دانا كە لە كەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەكانی سەرنشینەكان دیزاین كراوە.
كارمەندانی فڕۆكەخانەكە بە چەقۆ و مقسەت و فیشەك و كەتەر و چەرخ و چەندین كەلوپەلی تر درەختەكەیان دروستكردووە كە لە كاتی پشكنینی پێش چوونە ناو فڕۆكەوە، لە سەرنشینەكانیان وەرگرتووە.
رازاندنەوەی درەختە مەترسیدارەكەی كریسمس لەلایەن كارمەندانی فڕۆكەخانەكەوە زیاتر لە دوو هەفتەی خایاندووە و مەبەستیش لێی گەیاندنی پەیامێكی هۆشیاركردنەوەیە بۆ گەشتیاران سەبارەت بە گرنگیی گەشتی ئاسمانی و بەكارهێنانی ئەو كەلوپەلانەی كە قەدەغەیە ببرێتە ناو فڕۆكەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە