کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بودجەیەكی زۆر دەخرێتە بەر دەست سۆلسكایەر

.

12:27 PM - 16/12/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بودجەیەكی زۆر بۆ جۆنار سۆلسكایەری راهێنەری یانەكەیان تەرخان دەكەن   رۆژنامەی زەسەن بڵاویكردۆتەوە دەستەی كارگێری مان یونایتد بەمەبەستی نەهێشتنی كەموكوری یانەكەو هێنانی یاریزانانی ئاست بەرز و بەتوانا  ئامادەی خۆیان دەربریوە لەمیركاتۆی زستانەدا بری 250 ملیۆن پاوەند بخەنە بەردەست سۆلسكایەری راهێنەر تابتوانێت بۆند لەگەڵ چەند یاریزانێك ئیمزا بكات و تیپێكی بەهێزتر بۆ قۆناغی دووەمی پریمەرلیگ دروست بكەن   بەتایبەت كە ئەو یانەیە گرنگی بەهەریەك لە ئیرلینگ هالاندی یاریزانی رێدبۆڵ سالزبۆرگ و جادۆن سانچۆی یاریزانی بوروسیا دۆرتمۆند دەدەن   جێگەی باسە یانەی مانچستەر یونایتد تا هەفتەی 17ی پریمەرلیگ، 25 خاڵی لە شەش بردنەوەو 7 یەكسانبوون و 4 شكست هەیە و پلەی شەشەمی ریزبەندیشی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە