کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ رادەكێشرێت

.

12:26 PM - 16/12/2019

بریارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەشاری نیۆن-ی سویسرا تیروپشك بۆ یارییەكانی قۆناغێكی گرنگ و هەستیاری خولی یانە پاڵەوانەكان رابكێشێت و یانە بەشدارەكانیش بەسەر دوو ئاستدا دابەشكراون   مەراسیمی راكێشانی تیروپشكەكەش سەعات 2ی دوانیورۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان دەبێت   یەكێك  لەیاسا دیارەكانی یەكێتییەكە بۆ ئەو قۆناغە ئەوەیە نابێت دوو یانەی یەك وڵات بەرامبەر یەك یاریی بكەن و هەروەها دوو یانەی یەك گروپی قۆناغی كۆمەڵەكانیش بەر یەك ناكەون   بەپێی ئەنجامەكانی قۆناغی گروپەكان   هەریەك لەیانەكانی پاریس سان جێرمان، بایرن میونشن، مانچستەر سیتی، لیڤەرپوڵ،  بەرشەلۆنە، یۆڤانتۆس لەئاستی یەكەم دانراون   ئاستی دووەمیش بریتییە لەیانەكانی ریاڵ مەدرید، ئەتڵەتیكۆ مەدرید، تۆتنهام، چێڵسی، ئەتڵانتا، ناپۆلی، لیۆن، بوروسیا دۆرتمۆند   بەر لەتیروپشكەكەش ئەركی ریاڵ مەدریدی خاوەن 13 نازناوی خولەكە قورسە كە ناتوانێت بەرامبەر پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە و ڤالانسیا یاریی بكات   بۆیە لەو قۆناغە رووبەڕووی یەكێك لە یانەكانی بایرن میونشن و یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتی یان لیڤەرپوڵ دەبێتەوە  هەروەها بریارە یارییەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ لەنێوان رۆژانی 18ی مانگی 2 تا 18ی مانگی 3ی ساڵی داهاتوو بەرێوە بچێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە