کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیبراهیم جەلال: بەپێی رەشنووسی پەیڕەوی نوێ هیچ كەسێك ناتوانێت دامەزراوەیەكی یەكێتی قۆرخ بكات

.

11:15 PM - 15/12/2019

ئیبراهیم جەلال – ئەندامی لیژنەی باڵای نووسینەوەی رەشنووسی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرنامەی گەرماو گەرمی كەناڵی گەلی كوردستاندا راگەیاند: دوا كۆبوونەوەی لیژنەكەیان بەسەركەوتوویی كۆتایی هات و تەئكیدی لەوەشكردەوە: پەیڕەوی ناوخۆ بەجۆرێكی سەردەمیانە و گونجاو دەبێت بۆ حزبێكی سۆشیال دیموكرات و وتیشی: رەشنووسی پەیڕەوەكە 76 ماددەی لەخۆگرتووە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئیبراهیم جەلال – ئەندامی لیژنەی باڵای نووسینەوەی رەشنووسی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد: هەر كەسێك لەكۆنگرەدا بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرنەكەوێت ئەوا بۆی نییە بچێتە نێو دەستەی باڵای دانایان.

OQjfgS1a8YA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە