کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.جوان ئیحسان: سەرۆك مام جەلال سەرچاوەی بەرقەراربوونی ئاشتی بوو لە عیراق

.

11:14 PM - 15/12/2019

دكتۆر جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی ی.ن.ك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە میانی بەشداریكردنی لە گەشتی هەواڵەكانی گەلی كوردستاندا سەبارەت بارودۆخی عیراق ڕایگەیاند: ناكۆكی هێزە سیاسییەكان هۆكاری سەرەكی نالەباری بارودۆخی عیراقن و نوێنەران چاوەڕێی دیاریكردنی كاندیدێكە لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.
وتیشی: ئەو كەسانەی ئێستا ناویان دەبرێت بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدول مەهدی تەنها قسەیە، ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی خۆپیشاندەران گۆڕینی سیستەمی دەسەڵاتی عیراقە و ناكۆكی نێو ماڵی شیعەش هۆكارێكە بۆ ئاڵۆزتربونی دۆخی عیراق.
لە درێژەی وتەكانیدا دكتۆر جوان ئیحسان ڕایگەیاند: سەرۆك مام جەلال چەتری كۆكەرەوەی سیاسییەكانی عیراق بوو، هەروەها هۆكارێك بووە بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەكەدا.

O1fe9_3gYpQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە