کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیرۆریستانی داعش لە كەركوك و دیالە پەلاماری هێزە ئەمنییەكانی عێراقیاندا

.

11:06 PM - 15/12/2019

تیرۆریستانی داعش لە دوو شوێنی جیاوازەوە پەلاماری سوپای عیراقیاندا، لەو بارەیەوە شانەی‌ راگەیاندنی‌ ئەمنی‌ عیراق رایگەیاندووە: تیرۆریستانی‌ داعش پەلاماری كاروانێكی ‌ هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵیییان لە پارێزگای‌ كەركوك داوەو بەهۆیەوە دوو پۆلیس كوژراون.
لە لایەكی تریشەوە هێزە ئەمنییەكانی دیالە بڵاویانكردۆتەوە: تیرۆریستانی داعش لە قەزای میقدادیەی سەر بەپارێزگای دیالە هێرشیانكردۆتە سەر سوپای عیراق و دوو سەربازیان برینداركردووە، لەبەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەكانی عیراق بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە