کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. بەرهەم لە هەوڵەكانی بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ بەردەوامە

.

11:03 PM - 15/12/2019

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا باسی لە هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عیراق دەكات بۆ دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەپێی دەستورو ماوەی دیاریی كراوی دەستوریی.
بە پێی بەیاننامەكە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بەردەوامە لە راوێژ و گفتوگۆ چڕوپڕەكانی لەگەڵ سەركردەی پێكهاتە سیاسییەكان بۆ راسپاردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
هاوكات سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردۆتەوە: لەسەر پێویستی پشت بەستن بە بڕگەكانی دەستوور و دواین وادە دەستوورییەكان، سەرۆك كۆمار لە میانی دیدار و گفتوگۆكانیدا بە پێویستی دەزانێت ئەو كاندیدە لەگەڵ پێودانگی داواكارییەكانی گەلی عێراق و داواكارییە رەواكانیان بێتەوە، هەروەها حكومەتی نوێ‌ پشتیوانی سیاسی و جەماوەری پێویست بە دەست بهێنێت بۆ ئەوەی چاكسازییە پێویستەكان بخاتە بەرنامەی پێشینەی خۆی وەك دەست پێشخەرییەك بۆ سازكردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.
سەرۆك كۆمار لە گفتوگۆكانیدا روونیكردۆتەوە: ئاستی ئاستەنگەكان مەترسیدارن كە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە، پێویستە بەرژەوەندی لایەنێك و حزب لە بەرچاو نەگیرێت و پشت ببەسترێت بە رەزامەندی گەل و پابەندبوون و بەدیهێنانی چاكسازییەكان و پێشكەشكردنی پێشینە نیشتمانییەكان بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە