کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی چەمچەماڵ كۆبوونەوەیەكی نارەزاییان ئەنجامدا

.

10:54 PM - 15/12/2019

ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی چەرموو لەچەمچەماڵ كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا لەبەرامبەر بوونی كۆمەڵێك كێشەو گرفت و بۆ ئەو مەبەستەش لەرێی یاداشتێكی چەند خاڵیەوە پەیامی خۆیان ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆكایەتی زانكۆكەیان كرد.
لەدوای كۆبوونەوە نارەزاییەتییەكەی خوێندكاران و لە بەدواداچوونێكی كەناڵی گەلی كوردستان بۆ گرفتی خوێندكاران، بە بریاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بۆ چارەسەركردنی گرفتی خوێندكاران لە بەشە ناوخۆییەكانی كچانی زانكۆی چەرموو، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشێك لە بەشە ناوخۆییەكانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بۆ خوێندكارانی زانكۆی چەرموو دابین دەكات.
لەو بارەیەوە د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاند: بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پاش بەدواداچوون و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی چەرموو و راگری پەیمانگەی تەكنیكی چەمچەماڵ، لە پەرۆشی بۆ دابینكردنی شوێنی شیاو بۆ مانەوەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی كچانی زانكۆی چەرموو لە بەشەناوخۆیی شایستە، بڕیاردرا بە دابینكردنی شوێنی پێویست بۆ خوێندكارای زانكۆی چەرموو لە بەشە ناوخۆییەكانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ.

5LGR0NYFka4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە