کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور گەیشتە پایتەختی كۆریای باشور

.

09:38 PM - 15/12/2019

نیگەرانییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە تاقیكردنەوە موشەكییە یەك لە دوا یەكەكانی كۆریا باكور بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا ستیڤین بیجین نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور بە سەردانێكی كتوپڕ گەیشتە كۆریای باشوور.
لە سەردانەكەیدا  لەگەڵ لێپرسراوانی كۆریای باشور لەبارەی تاقیكردنەوە موشەكییەكانی كۆریای باكور و هەڵدانی مانگی دەستكرد لە لایەن پیۆنگیانگەوەو مەترسییەكانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە گفتوگۆ دەكات.
هەروەها  ئاژانسەكانی هەواڵی كۆریای باشور بڵاویانكردۆتەوە: لێپرسراوانی سیئۆل فشارەكانیان چڕكردۆتەوە لەسەر ئەمریكا تا گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆریای باكور دەستپێبكاتەوە سەبارەت بە ڕێگری لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی لە لایەن  پیونگیانگەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە