کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری بەرگری توركیا: نیازمان نییە لە ناتۆ بچینە دەرەوە

.

09:34 PM - 15/12/2019

خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە لێدوانێكدا لەكۆنگرەی دەوحەی قەتەر سەبارەت بە مانەوەی توركیا لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ  رایگەیاند: توركیا وەك ئەندام لە ناتۆ دەمێنێتەوە و هیچ نیازێكی جیابوونەوەی نیە لەو هاوپەیمانیێتیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنكەرە  هاوبەشێكی سیاسی ناتۆیە و هیچ هەوڵێكیش بۆ دەرچو,ن لەو هاوپەیمانێتیە نەدراوە، لەبارەی كڕینی موشەكی ئێس400ی روسییاوە كە نیگەرانی ئەمریكای لێكەوتەوە، ئەوەیخستەروو: وڵاتەكەی ناچار بووە ئەو موشەكە لە مۆسكۆ بكڕێت چونكە سوپاكەیان پێویستی بەو سیستەمەیە.
وەزیری بەرگری توركیا روونیشیكردەوە: ئەنكەرە لە گفتوگۆدایە بۆ كڕینی فڕۆكەی جەنگی ئێف 35ی ئەمریكی و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ناكۆكییەكانی نێوانیان دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە