کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا بەرپرسیارێتی شكستی پارتەكەی دەگرێتەئەستۆ

.

09:11 PM - 15/12/2019

جێرمی كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا كە لە رۆژنامەی ئۆبزێرڤەری بەریتانیا بڵاویكردەوە بەرپرسیارێتی خۆی لەو شكستە گەورەیەی پارتەكەیان راگەیاند كە لە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئەم مانگەدا بەدەستیانهێنا و رایگەیاند: پارتەكەی شكستێكی قورسی هێنا لە هەڵبژاردنەكاندا و بەرپرسیارێتی ئەو شكستەشی خستە ئەستۆی خۆی، ئاماژەی بەوەشكرد: چیتر سەركردایەتی پارتەكەی ناكات.
جێرمی كۆربین ئەوەشی خستۆتەروو: پرسی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا یەكێكە لەسەرەكیترین هۆكاری شكستی پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكاندا و سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەرچاوەكانی راگەیاندنی بە هۆكارێكی تری شكستی پارتەكەی ناوبرد و رایگەیاند: سەرچاوەكانی راگەیاندن بۆ ماوەی چەندین ساڵە هێرش دەكەنە سەر پارتەكەیان و بەدڵنیاییەوە ئەوە كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە