کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سائیرون هەر كاندیدێك رەتدەكاتەوە پێچەوانەی مەرجەكان بێت

.

09:07 PM - 15/12/2019

هاوپەیمانی سائیرون تەئكیددەكاتەوە ناوی هەر كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتی وەزیران كەپێچەوانەی مەرجەكانی خۆپیشاندەران بێت رەتدەكاتەوە.
لەو بارەیەوە محەمەد ئەلغەزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهاوپەیمانی سائیرون وتی: ئەوان پابەندن بەتەواوەتی بەوەی دادپەروەر بێت بۆ گەلی عیراقی ستەملێكراو و رایدەگەیەنن: لەدژی هەر پرۆژەیەك دەوەستنەوە بۆ دانانی كەسایەتیەكی حزبی لەپۆستی سەرۆك وەزیران.
وتیشی: هاوپەیمانی سائیرون بەتوندی لەدژی تێپەڕاندنی ناوی هەر كاندیدێكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق كەمەرجەكانی خۆپیشاندەرانی تێدا نەبێت و پشتیوانی هەر كەسایەتیەك دەكەن بۆ سەرۆكی حكومەت كە خۆپیشاندەران رەزامەندبن لەسەری.
روونیشیكردەوە: راستگۆ بوون كاتێك سازشیان لەمافی دەستوروی خۆیان كرد بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران و پابەنددەبن بە دیاریكردنی كەسایەتیەكی بەتوانا و سەربەخۆ و رازی دەبن بەوەی جەماوەر رەزامەندە لەسەری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە