کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ناحیەی سەنگەسەر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك كادری یەكێتی

.

08:01 PM - 15/12/2019



لە كۆمیتەی رێكخستنی قەندیل لە ناحیەی سەنگەسەر خەڵاتی رێزلێنانی تایبەتی مەڵبەندی راپەرین بە ژمارەیەك كادری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەخشرا كە لە كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبوو.
لە بەشێكی رێورەسمەكەدا محەمەد بەستەستێنی لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی قەندیل وێرای نرخاندنی هەڵوێستی كادرانی یەكێتی لە ناحیەی سەنگەر ئاماژەی بەوەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەر كوێیەكی كوردستاندابێت بێ پشوو خزمەتی كوردستانیان دەكات و كوردستانیان لە رۆژئاوابن یان رۆژهەڵات یاخود باكور و باشوور یەكێتی هاوكار و پشتیوانیانە و ئامانجی هەرەلەپێشی یەكێتیش هەر ئەو شێوازەیە لەخزمەتكردن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە